زانیاری لەبارەی شەڕە تەقەکەی ھەریرەوە

27/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز زانیاری لەسەر شەڕە تەقەکەی شەوی رابردووی ھەریر بڵاودەکاتەوە.

شەوی رابردوو شەڕەتەقە لە نێوان دوو کەس لە ھەریر روویدا، بەوھۆیەشەوە کەسێک برینداربوو، بەڕێوەبەری ناحیەی ھەریریش بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوو کەس کێشەیان ھەبووە، بەھۆی چارەسەرنەکردنی کێشەکەیان شەڕە تەقە لە نێوانیان دروستبووە، یەکێک لەو کەسانە برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، لە ئێستادا رەوشی تەندروستی جێگیرە.


پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، رەوشەکە کۆنترۆڵکراوە و ھێزەئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ کەسێک دەستگیرنەکراوە.