کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی دەریای ئیجە لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە
کوردسات نیوز
دوای زیاتر لە مانگێک لە بێسەروشوێن بوونیان لە دەریای ئیجە ژمارەیەک لە کەسوکاری بێسەروشوێن بووان لە بەردەم سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم گردبوونەوە و داوایان لە حکومەت کرد، بەدواداچوونی جدی بکات بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێن بووەکان.
نوێنەری کەسوکاری بێسەروشوێنبووانی دەریای ئیجەش ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، حکومەتی ھەرێم ھەوڵی جدی بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە نەداوە.
|