٤٠٪ی تووشبووانی نوێی کۆرۆنا لە کەرکوک لە جۆری ئۆمیکرۆنن

26/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، ٤٠٪ی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا بوون لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای کەرکوک، ھەڵگری ڤایرۆسی جۆری ئۆمیکرۆنن.

پێشبینیش دەکات لە دوو ھەفتەی داھاتوودا تەواوی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کەرکوک ببنە جۆری ئۆمیکرۆن.