ھەدەپە: تورکیا دەستی لە ھێرشەکەی سەر بەندیخانەی سەناعە لە حەسەکە ھەبووە

26/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھەدەپە رایگەیاند، تورکیا دەستی لە ھێرشەکەی سەر بەندیخانەی سەناعە لە حەسەکە ھەبووە

کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی گەلان"ھەدەپە"راگەیەندراوێکی سەبارەت بە پەلاماری سەر گرتوخانەی سەناعەی لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای تورکیاوە پەڕیونەتەوە بۆ حەسەکە، ئەوەش دەریدەخات تورکیا لەپشت پەلامارەکەی سەر زیندانی سەناعە ھەیە.
راشیگەیاندوە، تورکیا و وڵاتانی ھاوپەیمانی ناتۆ  بەرپرسیارن لە ئاشکراکردنی پشتپەردەی ھێرش و پیلانگێڕییەکانی داعش بۆسەر حەسەکە، ھەروەھا داواش دەکات ئەو ووڵاتانەی ھاوڵاتیەکانیان ئەندامی داعشن و لە رۆژئاڤای کوردستان دەست بەسەرن، ھاووڵاتییەکانی خۆیان وەربگرنەوە.