کۆتایی ھەفتە شەپۆلێکی بەفر و باران ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

25/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەیە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و بارانبارین روو لە ھەرێمی کوردستان دەکات و دواتریش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بە پێی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم، شەوی چوارشەممە نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست روو لە ھەرێم دەکات و رۆژی پێنجشەمە کاریگەری ئەم شەپۆلە چالاکتر دەبێت و تەواوی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە لەگەڵ باران بارین و بەفریش لەسەر ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت .

کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەنتەری پارێزگای ھەولێر نمە باران و لەسەر ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت. لە سەنتەری سلێمانی و ھەڵەبجە سەرەتا نمە باران دەبارێت و پاشان بۆ بارانی مامناوەند دەگۆڕێت، پاشانیش بەفر دەبارێت و تەواوی ناوچە بەرزاییەکانی ئەم سنوورە بەفر بارین دەیانگرێتەوە. بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی، لە سەنتەری دھۆک لەگەڵ نمە باران ئەگەرێکی کەمی بەفر بارین ھەیە و لە سەنتەری کەرکوکیش نمە باران دەبارێت