قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە لە كەلار دەستیپێكردووە

25/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز



قۆناغی دووەمی نۆژەنكردنەوەی قەڵای شێروانە لە كەلار دەستیپێكردووە، "محەمەد عەلی" وتەبێژی شوێنەواری گەرمیان بە كوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی شارەوانی 93 ملیار دیناری بۆ ئەو قۆناغە تەرخان كردووە و بەپێی ئەوەی قەڵاكە لەسەر گردی فشڵ و گڵ درووست كراوە، زۆر جار روبەڕووی داڕوخان و تێكچوون دەبێتەوە ، بەڵام هەوڵدەدەن پارێزگاری لەو قەڵا دێرینەی ناوچەكە بكەن.