ئەدھانۆم: ھەڵەیە پێمان وابێت ئۆمیکرۆن دواین گۆڕاوی کۆرۆنایە
کوردسات نیوز
تێدرۆس ئەدھانۆم، سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ئەو بۆچوونە ھەڵەیە باس لەوە دەکات ئۆمیکرۆن سەرەتای کۆتایی کۆرۆنایە و دوا جۆری گۆڕاوی ڤایرۆسەکەیە، چونکە تاکو ئێستاش ئەگەری سەرھەڵدانی جۆری دیکەی کۆرۆنا ھەیە. وتیشی، قۆناغی مەترسیداری پەتاکە لە ئەمساڵدا کۆتایی دێت.
|