لەسەر سکاڵایەکی داودئۆغڵو سزای ساڵێک زیندانی بەسەر دەمیرتاشدا سەپێنرا

24/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە ئەحمەد داودئۆغڵو، دادگا سزای ساڵێک زیندانیی بەسەر سەڵاحەدین دەمیرتاشدا سەپاند.

دواین دانیشتنی پڕۆسەی دادگایکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لەبارەی ئەو سکاڵایە بەڕێوەچوو کە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بە تۆمەتی سوکایەتی پێکردنی لە دژی دەمیرتاش تۆماری کردبوو.

دەمیرتاش کە لە رێگەی ڤیدیۆوە بەشداری لە دانیشتنەکەدا کرد رەخنەی لە داودئۆغڵو گرت و وتی، لەگەڵ ئەوەی سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنە کەچی تا ئێستا ئەم سکاڵایەی نەکشاندوەتەوە، ئەمە چ جۆرە سیاسەتێکە پەیڕەوی دەکات. لە کۆتایی دانیشتنەکەدا دادوەر بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە داودئۆغڵو، سزای ١١ مانگ و ٢٠ رۆژ زیندانیکردنی بەسەر دەمیرتاشدا سەپاند.