خانەی بەساڵاچوانی دھۆک شوێنی وەرگرتنی کەسی تری نەماوە

23/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

خانەی بەساڵاچووان لە دھۆک جێگەی نەماوە بۆ حەوانەوەی کەسانی تر کە پێویستییان بەو شوێنە ھەبێت، بەڕێوەبەری خانەکەش داوا لە لایەنی پەیوەندیدار و خێرخوازان دەکات، ھاوکاری بەساڵاچوان بکەن و شوێنێکی تری حەوانەوەیان بۆ دابین بکەن، لەبەرئەوەی ئەو شوێنە ٢٦ کەسی تێدا دەژی و لە ئێستاشدا جێگە بۆ وەرگرتنی کەسانی تر نەماوە.