لە سیستان و بەلوچستان ١١٠٣ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا

23/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێزە ئەمنییەکانی ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان، دەستیان بەسەر تۆنێک و ١٠٣ کیلۆ ماددەی ھۆشبەردا گرت.

ئەحمەد تاھیری فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکانی سیستان و بەلوچستان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە باندێکی چەکداری قاچاخچی بەنیازن کاروانێکی گەورەی ماددەی ھۆشبەر لە شاری سنوریی سەراوانەوە بگوازنەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاستی ئێران، ھێزەکانیان چوونەتە ئەو شوێنە و شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەو باندە و ھێزەکانیان روویداوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزەکانیان توانیویانە ئەندامێکی ئەو باندە دەستگیر بکەن و دەستیشیان گرتووە بەسەر تۆنێک و ١٠٣ کیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆرەکانی تریاک و حەشیش.


فەرماندەی ھێزە ئەمنییەکانی سیستان و بەلوچستان راشیگەیاند، بەباشترین شێوە کۆنتڕۆڵی خاڵە سنورییەکان دەکەن و لە روبەڕوبونەوەی قاچاخچیانی ماددەی ھۆشبەر درێغی ناکەن.