لە ٢١ بەنزینخانەی سلێمانی بوتڵی غازی ماڵان پڕدەکرێتەوە
کوردسات نیوز
کێشەی کەمی غازی ماڵان لە سلێمانی بەردەوامە و نرخەکەشی بەرزبووەتەوە، (بەھمەن شێخ قادر) وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند: لەو بەنزینخانانەی غازی (ئێڵ پی جی)یان ھەیە ھاوڵاتیان دەتوانن بوتڵەکانیان پڕبکەنەوە. وتیشی، لە ٢١ بەنزینخانە غازی ماڵان پڕدەکرێتەوە و نرخەکەی ١١ ھەزار و ٥٠٠ دینارە.
|