یەکەم کاروانی ھاوکاری سەربازیی ئەمریکا گەیشتە ئۆکراین

22/01/2022
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆکراین لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی ھاوکاری سەربازیی وڵاتەکەی کە ٩٠ تۆن پێداویستی و کەلوپەلی سەربازیی لەخۆدەگرێت، گەیشتووەتە شاری کیڤ و ڕادەستی ھێزەکانی ئۆکراین کراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتن پابەندی بەڵێنەکانی دەبێت بۆ بەگریکردن لە ئۆکراین لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی ڕووسیا.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پشتیوانی ئۆکراین دەکەن و ئەگەر ڕووسیا ھێرش بکاتە سەر ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توند دەبێتەوە.