٣٨ ھەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر بۆ فیلم بەڕێوەدەچێت

24/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ئێران ٣٨ ھەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فەجر بۆ فیلم بەڕێوەدەچێت و لە لیژنەی ھەڵسەنگاندنی فیلمەکانیش نوێنەری کورد بەشدارن.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئێران رایگەیاند، فیستیڤاڵەکە لە رۆژی چوارشەممەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت. 

وتیشی، ٣٥ وڵات لە فیستیڤاڵەکەدا بەشدارن و لە لیژنەی ھەڵسەنگاندنی فیلمەکانیش نوێنەری کوردی تێدایە، ھاوکات چەند وۆرکشۆپێکیش بە بەشداری ژمارەیەک ھونەرمەندی کورد بەڕێوەدەچێت.