کتێبی کڵپەیەک لە کۆمیتەی ئاگرەوە بڵاوکرایەوە
کوردسات نیوز
کتێبی کڵپەیەک لە کۆمیتەی ئاگرەوە کە لەنوسینی مستەفا چالاوی پێشمەرگەی دێرین و جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بڵاوکرایەوە و باس لە مێژووی چل و حەوت ساڵ خەباتی شۆڕش و ژیانی پێشمەرگایەتی دەکات.
لە رێوڕەسمێکدا لە مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی و نوسەر و رۆشنبیران بەڕێوەچوو " کتێبی کڵپەیەک لە کۆمیتەی ئاگرەوە " چل و حەوت ساڵ بێ دابڕان بڵاوکرایەوە کە لەنوسینی پێشمەرگەی دێرین و شۆڕشگێڕی دیار مستەفا چالاوی ئەندامی سەرکردایەتی و جێگری سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیە.
کتێبەکە باس لە بیرەوەری و مێژووی خەباتی تێکۆشەرانی کورد لە نێو شۆڕشی نوێی باشوری کوردستان دەکات بە رابەرایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان .
|