لە ئەمریکا ئامارەکانی کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاست لەماوەی ساڵێکدا دابەزی

23/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ئەمریکا ئامارەکانی کۆرۆنا بۆ کەمترین ئاست لەماوەی ساڵێکدا دابەزی .

بەپێی ئامارەکان ، لەماوەی ٧ رۆژی رابردوودا ، رۆژانە کەمتر لە ٣٠ ھەزار حاڵەتی توشبون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا تۆمارکراوە ، بە وتەی بەرێوەبەری ناوەندەکانی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپاراستنی لێیان ، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە ئامارەکان بۆ ئەو ئاستە دانەبەزیون ، ھەروەھا ئامارەکانی گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە حەوت رۆژی رابردوودا لە ئەمریکا بۆ ٥٥٢ کەمبۆتەوە ، ئەو ئامارەش بە ھەمان شێوە لە حوزەیرانی ساڵی رابردوەوە بۆ ئەو ئاستە نزم نەبۆتەوە  ، بە وتەی شارەزایانی تەندروستی کەمبونەوەی ئامارەکان لە ئەمریکا ، بەھۆی بەکارھێنانی ڤاکسینی کۆرۆناوەیە ، ئەمەش ھیوایەک دروستدەکات بۆ ئەوەی ڤاکسینەکان بە تەواوی کۆرۆنا کۆنترۆڵ بکەن.