تەندروستی جیھانی: ھەواگۆڕکێ توشبوون بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن کەمدەکاتەوە

26/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختیکردەوە، بە گرتنەبەری ڕێوشوێنێکی گرنگ، دەتوانرێت خۆ بپارێزرێت لە توشبوون بە کۆرۆنا بە تایبەتی جۆری ئۆمیکرۆن.

تەندروستی جیھانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ھەواگۆڕێکی ژور و شوێنی کارکردن، باشترین ڕێوشوێنە بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن.


جەختیشیکردووەتەوە، نەبوونی ھەواگۆڕێکی و داخستنی ژور و شوێنی کارکردن بۆ ماوەی دووردرێژ، کاریگەریی بەرچاوی ھەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتی و جۆری ئۆمیکرۆن بە تایبەتی.


ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگەدان بە ھاتنە ناوەوەی ھەوای پاک بۆ ژوورەوە و گۆڕینی کەشی شوێنەکە، بایەخێکی گرنگی ھەیە لەسەر تەندروستی، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەکارھێنانی فلتەری ھەوا و پانکەی تایبەت ئەو کارە ئەنجام بدرێت.