لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی عێراق زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە

22/05/2021
عێراق ڤایرۆسی کۆرۆنا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی، زۆرترین زیانی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرکەوتووە .

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند، رێکەوتننامەیەکیان لەگەڵ کۆمپانیای تایبەت بە دروستکردنی ڤاکسینی (سپۆتنیکی) روسی ئیمزا کردووە و بڕیاریشە لە داھاتویەکی نزیکدا، یەکەم کاروانی ڤاکسینەکە، رادەستی عێراق بکرێت .ھەروەھا   گفتوگۆکان بۆ کڕینی ڤاکسینی (مۆدێرنا)ی ئەمریکی بەردەوامە،  ئێستاش ڤاکسینی (سینۆفارمی) چینی و (ئەسترازینیکا)ی بەریتانی و (ڤایزەر)ی ئەمریکا، بەردەستەو دەدرێت بە ھاوڵاتیان.
وەزارەتی تەندروستی عێراق،وتیشی ، تا ئێستا نزیکەی ١٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ھەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان پێدراوە، پڕۆسەی پێدانی ڤاکسینیش لە بنکە تەندروستیەکان، بەردەوامە.
بەپێی ئامارێکیش کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرز، ئامادەکراوە، عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆنا بەرکەوتووە، ئوردن و ئیماڕات و لوبنان و مەغیرب و سعودییەش، لە پلەکانی دووەم تا شەشەمدان.