کۆمەڵەی فۆلکلۆر و کەلەپوری کورد، یادی شەوی چلەی لە سلێمانی کردەوە

21/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بەبڕوای ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە شەوی ٢١ لەسەر ٢٢ی مانگی دوانزە درێژترین شەوی ساڵە و پێشتریش لەناو کوردەواریدا ئەو شەوە یادکراوەتەوە، بەڵام ئێستا وەک ئەوان دەڵێن ئەو شەوە پێشخراوە و ناونراوە شەوی یەڵدا و، یەڵداش ناوێکی کوردی نیە. بۆ پێیان وایە پێویستە لەمەودوا ئەو دەستەواژەیە راستبکرێتەوەو لە جیاتی شەوی یەڵدا شەوی چلە یادبکرێتەوە کە بۆنەیەکی کۆن و رەسەنی کوردەوارییە.