یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ئۆمیکرۆن تۆمار کرا

14/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن تۆمار کرا.

ئەو تووشبووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا گیانی لە دەستداوە، لەو بارەیەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بە نیگەرانیەوە ڕایدەگەیەنن، کۆرۆنای ئۆمیکرۆن گەیشتووەتە نەخۆشخانە و بۆیان پشتڕاست بووەتەوە کە لانیکەم تووشبوویەکی ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.


ھاوکات ئەوە یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنە، کە جۆرێکی گۆڕاوی کۆرۆنایە و چەند ھەفتەیەکە لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە و لە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە.