دوبەی بەکارھێنانی کاغەزی کۆتایی پێھێنا

11/12/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوم ڕایگەیاند، حکومەتی دوبەی چیتر لە مامەڵەکانی ڕۆژانەیدا کاغەز بەکارناھێنێت و دەبێتە یەکەم شوێن لە جیھاندا کە بە تەواوی دەستبەکاری بەکارھێنانی کاغەز دەبێت.

جێنشینی دوبەی لە تویتەری خۆی بڵاویکردەوە، خۆشحاڵە بەوەی حکومەتەکەی ئەمڕۆ وەک یەکەم شوێن لەسەر ئاستی جیھان بڕیاریدا چیتر کاغەز بەکار نەھێنێت لە ڕایکردنی کارەکانی ڕۆژانەی خۆی.


ڕاشیگەیاند، ئەو دەستکەوتە پێشبڕکی دوبەی زیاتر دەچەسپێنێت وەک پایەتەختێکی ئەلکترۆنی و دەبێتە نموونەیەک کە چاوی لێ بکرێت لە بواری گەشەپێدانی شێوازی کارکردنی حکومەت.