بافڵ جەلال تاڵەبانی: نیگەرانم لە چەندبارەبوونەوەی پەلامارەکانی داعش بۆ سەر پێشمەرگە

28/11/2021
بافڵ جەلال تاڵەبانی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

"بافڵ جەلال تاڵەبانی" رایدەگەیەنێت، بۆ بەرپەرچدانەوەی پەلامارەکانی داعش پێویستی زیاتریان بە پلان و بەرنامەی ھاوبەش و چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ھەیە.

"بافڵ جەلال تاڵەبانی" ئیدانەی پەلامارەکەی تیرۆریستانی داعشی کرد بۆ سەر ھێزی پێشمەرگە لە سنوری کوڵەجۆ و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکاری شەھیدان کرد و ھیوای چاکبوونەوەی بۆ برینداران خواست، راشیگەیاند، بە نیگەرانییەوە لە چەندبارەبوونەوەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ناوچە دابڕێندراوەکان دەڕوانێت و بۆ بەرپەرچدانەوەیان پێویستی زیاتریان بە پلان و بەرنامەی ھاوبەش و ھەماھەنگی ھەیە، بە تایبەت چڕکردنەوەی کارکردنی پێکەوەیی زیاتر لە نێوان ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بۆ روبەڕوبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و رێگری لە جموجۆڵەکانیان کە ھەڕەشەی جدین بۆ سەر ئەو سنورانە.

داواشی کرد دۆسیەی ئەمنی ئەو ناوچانە بە ھاوبەشی و بە سیاسەت و تێڕوانینێکی ترەوە لە پێناو سەقامگیری و ئارامی زیاتر بەڕێوە ببرێن.