بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر لە پارێزگای خوراسان روویدا

28/11/2021
بومەلەرزە خوراسان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای "خوراسان"ی ھەژاند و تەنھا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

بەپێی ناوەندی بومەلەرزەزانی وڵاتەکە، بومەلەرزەکە بە قوڵایی ٢ کیلۆمەتر بووە و دەوروبەری شاری "ئارین شھر"ی سەر بە پارێزگای "خۆراسان"ی لە باشوری خۆرھەڵاتی ئێران گرتوەتەوە ، پەیامنێری کوردسات نیوزیش لە زاری لێپرسراوانی ئەو شارەوە رایگەیاندووە، بومەلەرزەکە زیانی ماددی بە چەند خانوویەک گەیاندووە بەڵام زیانی گیانی نەبوە.