داواکارییەک بۆ کەسوکاری ئەو کۆچبەرانەی کە لە کەناڵی ئینگلیزی خنکاون

28/11/2021
دەزگای لوتکە کەناڵی ئینگلیزی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دەزگای لوتکە داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکات کە لە کەناڵی ئینگلیزی خنکان، بۆ ناسینەوەی تەرمەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان پەیوەندییان پێوە بکەن.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، لە کارەساتی نقوم بوونی بەلەمێک بە ژمارەیەک سەرنشینەوە لە نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا، ٢٧ تەرم دۆزراونەتەوە و کۆچبەرێکیش بێسەروشوێنە و دوو کۆچبەری تریش ڕزگار کراون. ئەوەشی ئاشکرا کردوە، لەو کۆمەڵە کۆچبەرە تا ئێستا ناوی ٩یان تۆمار کردوە، کە کەسێکیان لە ڕزگاربووەکانە و ئەوانی تریش گیانیان لەدەست داوە. دەزگای لوتکە ئەوەشی راگەیاندوە، بە مەبەستی ناسینەوەی تەرمەکان و گەڕاندنەوەیان بۆ ھەرێمی کوردستان، ھەر خێزانێک گومانی ھەیە ڕۆڵەکەیان لە ناو ئەو بەلەمەدا بوە، پەیوەندی بکات بە دەزگاکەیانەوە تاکو لە نزیکترین دەرفەتدا تێستی دی ئێن ئەی بۆ کەسوکارەکانیان بکرێت و لە ڕێگای نوێنەرێکیانەوە رەوانەی فەڕەنسا بکرێن.