سەرجەم شارەکانی ئێران حاڵەتی سووری کۆرۆنایان تێپەڕاند
کوردسات نیوز
بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایانگەیاند، گەیشتوونەتە باشترین قۆناغی کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای نزیکەی ١٠ مانگ بۆ یەکەمجار سەرجەم شارەکانی ئێران حاڵەتی سووری کۆرۆنایان تێپەڕاند، ھۆکارەکەشی دەگەڕێننەوە بۆ زیادبوونی بەکارھێنانی ڤاکسین لەلایەن ھاوڵاتیانەوە کە رێژەکەی لە ٧٠٪ی تێپەڕاندووە.
|