راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە
کوردسات نیوز
لەپەلامارێکی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر ھێزەکانی پێشمەرگە لە باشوری کوڵەجۆ پێنچ پێشمەرگە شەھید بوون و چواریش برینداربوون .
وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لە پەلامارێکی ترسنۆکانەی تیرۆریستانی داعش بۆ سەرخاڵێکی پاسەوانی ھێزەکانی پێشمەرگەی لیوای پێنجی پیادە لە تەپکی (کەڵان) لەسنوری کوڵەجۆ، پێنچ پێشمەرگە شەھید بوون و چواريش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھێزەکانی پێشمەرگە، بەتوندی بەرپەرچی پەلامارەکەیان داوەتەوە و چەکداران و تیرۆریستانی داعشیان ڕاونا.
|