پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب کۆتایی ھات

27/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە ماوەی ١٠ رۆژی خولی سێیەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب، زیاتر لە ١٥٠ ھەزار کەس بەشدارییان کردووە و ھەزاران کتێب فرۆشراون، بەشێک لە ناوەندەکانی کتێبیش رێژەیەکی زۆری کتێبەکانیان فرۆشتووە و بەشێکی دیکەشیان دەڵێن ئەمساڵ کڕیاری کتێب وەک پێویست نەبووە، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانیش دەڵێت، رێژەی بەشداری ھاوڵاتیان و فرۆشتنی کتێب لە ئاست خواستی ئەواندایە و بەھەموو پێوەرەکان پێشانگایەکی سەرکەوتووبوو.