روسیا داوایەک لە مەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات

27/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

مۆسکۆ داوا لە مەسەدە و حکومەتی سوریا دەکات بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن و دڵنیاشیان دەکاتەوە رێکەوتن لە بەرژەوەندی ھەردوولایان دەبێت.

رامی شاعیر دیبلۆماتکار و کەسایەتی نزیک لە ناوەندی بڕیار لە روسیا رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ لە دیدارەکانیاندا لەگەڵ وەفدی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و مەسەدە جەخت لەسەر گفتوگۆ کراوەتەوە لەگەڵ حکومەتی دیمەشق. 

 

وتیشی، لە دیدارەکاندا باس لە بوژانەوەی چارەسەری سیاسی لە سوریا و مسۆگەرکردنی مافی کورد لە دەستوری داھاتوودا کراوە لە چوارچێوەی سوریایەکی یەکگرتوو.


بە وتەی رامی شاعیر دیدارەکە گرنگ و ئەرێنی بووە و لایەنی روسی ستایشی رۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکرات و خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریای کردوە لە پاراستن و خزمەتکرنی نزیکەی شەش ملیۆن ھاوڵاتی سوریا.


ھەفتەی رابردوو وەفدێکی ھاوبەشی مەسەدە و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا لە مۆسکۆ لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا و بەرپرسانی ئەو ولڕتە کوبونەوە.