لە عەفرین چەکدارانی سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتی کوردیان ڕفاند

27/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتییان لە عەفرین ڕفاندووە.

بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە ڕۆژئاڤای کوردستان، چەکدارانی سوڵتان سڵێمان شاە سەر بە تورکیا پێنج ھاوڵاتی کوردیان لە شارۆچکەی شێ سەر بە عەفرین ڕفاندووە و تا ئێستاش چارەنووسیان دیار نییە.


ئاماژە بەوەشکراوە، چەکدارەکان دوو ھاوڵاتی دیکەشیان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیان داون کە باوک و کوڕن.


لە لایەکی دیکەوە گروپە چەکدارەکان نزیکەی ٣ ھەزار و ٣٠٠ داری زەیتونی ھاوڵاتیانی ناوچەی شەرا و بلبلێ سەر بە عەفرینیان بڕیوەتەوە و لە بازاڕەکان دەیفرۆشنەوە.