ھێزەکانی سوریای دیموکرات ٩٠٠ دەستگیرکراوی ئازاد کرد

27/11/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) سەدان تومەتباری ئازاد کردووە کە گومانی ئەوەیان لێکراوە پەیوەندییان بە گروپی تیرۆریستی داعشەوە ھەبێت.

ھەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە کەفالەتی سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکە و دوای کوتاییھاتنی لێکۆڵینەوەکان و پشتڕاستکردنەوەی ئەو بەڵگانەی تایبەت بوون بەوەی کاری خوێناوی و تیروریستییان ئەنجام نەداوە، سەدان دەستگیرکراو ئازاد کراون.


سەرچاوەیەکی سەربازیی سەر بە ھەسەدەش ئاشکرایکردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی پەیوەندییان بە داعشەوە دەستگیرکرابوون و ئێستا ئازادکراون، نزیکەی ٩٠٠ کەسن.


ئاماژە بەوەشکردووە، ٨٠٪ی ئەو دەستگیرکراوانەی ئازادکراون، خەڵکی سنوری دێرەزورن و لە داھاتووشدا ژمارەیەکی دیکەش ئازاد دەکرێن.