نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ ٨١ دۆلار دابەزی
کوردسات نیوز
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٨١ دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیھاندا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ٥٨ سەنت دابەزینی تۆمارکردووە و بە ٨١ دۆلار و ٥٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە، نرخی نەوتی تەکساسیش بۆ ٨٠ دۆلار و ٢١ سەنت دابەزی و ٠.٧٪ نرخەکەی کەمبوەتەوە.
شارەزایانی ئابوریش ھۆکاری کەمبوونەوەی نرخی نەوت دەگەڕێننەوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و بڕیارێکی ئیدارەکەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، کە دەیەوێت نەوتی یەدەگ بخاتە بازاڕەوە.
رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت ئۆپیکیش ھەفتەی رابردوو پێشبینییەکانیان بۆ داواکاری لەسەر نەوت بۆ چارەکی چوارەمی ئەمساڵ کەمکردوەتەوە.
|