ئەكتەرێكی كەنەدی یەكەمین گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان ئەنجام دەدات

03/11/2021
بۆشایی ئاسمان ولیام شاتنەر
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ولیام شاتنەر ئەكتەری ناوداری كەنەدا، لە تەمەنی 90 ساڵیدا، یەكەمین گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەنجام دەدات.

ولیام شاتنەر ئەكتەری كەنەدی كە كارەكتەری كاپتن كیریك-ی لە زنجیرەی تەلەفزیۆنی ستار تریك لە ساڵی 1966دا بەرجەستە كردبوو، بەنیازە یەكەمین گەشت بۆ بۆشایی ئاسمان لە تەمەنی 90 ساڵیدا، ئەنجام بدات. 
ولیام شاتنەر لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا رایگەیاند: سوورە لەسەر ئەنجامدانی گەشتەكەی بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەم گەشتە یەكێكە لە خەونەكانم و دڵنیاشم چێژی لێ دەبینم.
بەپێی میدیاكان، ولیام شاتنەر لەگەڵ سێ‌ كەسی تر، لە خۆرئاوای ویلایەتی تەكساس لە ئەمریكا، گەشتەكەیان بۆ بۆشایی ئاسمان، ئەنجام دەدەن.

ولیام شاتنەر بەشداریی چەندین زنجیرەی تەلەفزیۆنی لە ئەمریكا كردووەو جگە لە كاری نواندن، دەرهێنەرو نووسەرو بەرهەمهێنەریش بووە.