خۆبەڕێوەبەریی عەفرین: تورکیا ھەوڵدەدات دەستکەوتەکانی رۆژئاڤا لەناوببات
کوردسات نیوز
خۆبەڕێوەبەری ھەرێمی عەفرین لە رۆژئاڤای کوردستان رایدەگەێنێت، دەوڵەتی تورکیا ھەوڵ دەدات دەستکەوتەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا لەناو ببات.
لە راگەیەنراوێکدا خۆبەڕێوەبەریی ھەرێمی عەفرین ھەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە دژی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا ئیدانە کردووە و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بە تایبەتی روسیا و ئەمریکا دەکات لە بەرامبەر ھەڕەشەکانی تورکیا بێدەنگیان بشکێنن و بەرپرسیارتی خۆیان جێبەجێ بکەن.
|