فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی چیای بەربزینیان لە برادۆست کرد

17/10/2021
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا برادۆست بۆردمان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردمانی چیای بەربزینیان لە سنووری برادۆست کرد و خەڵکی ناوچەکەیان توشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە

، پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، تورکیا لە سنووری دھۆک و ھەولێرەوە بەردەوامە لەسەر بۆردومان و لەشکرکێشییەکانی بۆناو خاکی ھەرێمی کوردستان و ئەمڕۆش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردمانی چیای بەربزینیان لە سنووری برادۆست کرد، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، بۆردومانەکانی تورکیا بێجگە لەوەی سروشتی ناوچەکە دەشێوێنێت لە ھامانکاتدا خەڵکی ناوچەکەیان توشی ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.