ئومێد بەروشکی ٦ مانگی تر زیندانی دەکرێت

17/10/2021
ئومێد بەروشکی دادگای ھەولێر زیندانیکردن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێکی پارتی، دادگای ھەولێر سزای ٦ مانگی تر زیندانیکردنی بەسەر رۆژنامەنوس "ئومێد بەروشکی"دا سەپاند.

"کەیھان سەعید" کەسوکاری دەستگیرکراوانی بادینان رایانگەیاند، ڕۆژنامەنوس "ئومێد بەروشکی" ساڵێک و دوو مانگە لە زینداندایە، لە ھەمانکاتدا لەسەر پێنج سکاڵا تا ئێستا سزای دوو ساڵ و ٦ مانگ زیندانیکردنی بۆ دەرچووە. ھاوکات پارێزەر "ڕێڤینگ کوردستانی" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاند، ئەوە بڕیارێکی نادادپەروەرانەیە چونکە دەبوو لەسەر یاسای ژمارە ٣٥ کاری رۆژنامەوانی دادگایی بکرێت بەڵام بەپێ ماددەی ٢ی موبایل دادگاییکراوە.
"کەیھان سەعید" دەڵێت، بڕیار وابوو سبەی پڕۆسەی دادگاییکردنی ئومێد بەروشکی لەسەر سکاڵای شەشەم بەڕێوەبچێت، کە ئەم سکاڵایە پەیوەندە بە کاری سیخوڕی و پلانڕێژی بۆ ئەنجامدانی کاری تێکدەرانە، بەڵام بەھۆی پشووی یادی مەولوودەوە پڕۆسەی دادگاییکردنەکە دوادەخرێت.