حكومەتی هەرێم بڕیاریدا كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەر بكات

17/10/2021
مامۆستایانی وانەبێژ حكومەتی هەرێم بایكۆت
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

حكومەتی هەرێم بڕیاردرا لە داهاتوویەكی نزیكدا بە میكانیزمێكی نوێ چارەسەری كێشەی مامۆستایانی وانەبێژی بكرێت.

 بەهۆی دانەمەزراندنیان ماوەی چەند رۆژێكە مامۆستایانی وانەبێژ لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی هەرێم بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كرد و گردبونەوە، دواتر وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ وەزیری دارایی و وەزیری پەروەردە و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابووری كۆبونەوە و ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەری كۆتایی بۆ بدۆزنەوە، بڕیاردرا لە داهاتوویەكی نزیكدا بە میكانیزمێكی نوێ چارەسەری كێشەی مامۆستایانی وانەبێژی بكرێت.