یەکەمین کۆڕبەندی ھەولێر بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی بەڕێوەدەچێت

16/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ھەرێم یەکەمین کۆڕبەندی پیشەسازی ھەولێر بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی ڕێکخرا.

کوڤان جەلال بەڕێوەبەری گشتی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئامانجی بەستنی ئەو کۆڕبەندە پێشخستنی کەرتی پیشەسازی و ھەوڵدانە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کەرتی گشی و تایبەت.