مالیکی: سەرجەم لایەنەکان بەرپرسیارن لە تێپەڕاندنی ئەم رەوشە ھەستیارە

15/10/2021
نورى ماليكى ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ھەڵبژاردن
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

(نوری مالیکی) سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، ھۆشداری دەدات لە ئاڵۆزبوونی رەوشەکە و داوا دەکات، سەرجەم لایەنەکان بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم رەوشە ھەستیارەدا بکەن.

(نوری مالیکی) لە پەیامێکدا لەبارەی پێشھاتەکانی دوای ھەڵبژاردن رایگەیاندووە، رێگەی دیموکراسی تاکە ئامرازە بۆ دیاریکردنی ئیرادەی گەل، کە ئەنجامەکەی پێکھێنانی دەسەڵاتێک بێت کە گوزارشت بکات لە بڕیارە ئازاد و سەربەخۆکان.  
(نوری مالیکی) ئاماژەی بەوەشکردوە، عێراق بە رەوشێکی مێژوویی ھەستیاردا تێپەڕدەبێت، سەرجەم لایەنەکانیش بێ جیاوازی بەرپرسیارن لەبەرامبەر پاراستنی سەقامگیری و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و دابەشکاری، بە پێچەوانەشەوە پەنابردن بۆ ھەر ئاڵۆزییەکی سیاسی، عێراق بەرەو ناسەقامگیری دەبات و باجەکەشی گەلی عێراق دەیدات.