تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٩٨ کەس لەناو فەرماندەیی جەندرمە دەرکرد

15/10/2021
تورکیا فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

تورکیا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٩٨ کەس لەناو فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا دەرکرد کە سەر بە رێکستنەکانی فەتحوڵا گیولەن بوون.

میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، لە دوای لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی شانە نھێنییەکانی فەتحوڵا گیولەن لەناو فەرماندەیی گشتیی جەندرمەدا، سەرۆکایەتی داواکاری کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٩٨ کەس لە ٤٥ پارێزگای تورکیا دەرکرد. ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، حەوت لەو کەسانە بەردەوامن لە ئەرکەکانیان لەناو فەرماندەیی جەندرمە و ٥٣شیان لە کار دوورخراونەتەوە.