ئەردۆغان: پلانی خۆمان دەبێت بۆ ڕوبەڕبوونەوەی ھەسەدە

15/10/2021
ئەردۆغان ھەسەدە رۆژئاڤای کوردستان
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

(رەجەب تەیب ئەردۆغان) سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت، پلانی خۆیان دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات.

(رەجەب تەیب ئەردۆغان) رایگەیاند، چاوەڕوانییەکانی ئەنقەرە بۆ ئەمریکا کۆتاییھاتووە، کە ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رابگرێت، و بۆ ئەو مەبەستەش پلانی خۆیان دەبێت بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی (ھەسەدە).
لەبەرامبەریشدا (نوری مەحمود) وتەبێژی ھێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند، (ئەردۆغان) پیلانی ھەیە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لە رۆژئاڤای کوردستان ھەڵبوەشێنێتەوە بۆئەوەی بتوانێ دانوستانە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە سوریا بێ ئەنجام بکات و پرۆسەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەو وڵاتە پەکبخات.