کۆمیسیۆن: ٣٥٦ سکاڵا لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەخت تۆمارکراوە

15/10/2021
ھەڵبژاردنی پێشوەخت عێراق سکاڵا
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

٣٥٦ سکاڵا لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ئاراستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کراون.

بەشی سکاڵاکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، ٣٥٦ سکاڵایان لەسەر ھەڵبژاردنی پێشوەخت بەدەستگەیشتووە، بەجۆرێک ٣٢٩ سکاڵایان لەسەر دەنگدانی گشتی و ٢٧ سکاڵاش لەسەر دەنگدانی تایبەت تۆمارکراون.
راشیگەیاند، لیژنە تایبەتمەندەکانی کۆمسیۆن سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە سکاڵاکان و لە ماوەی ٧ رۆژدا بڕیار لەسەر ھەموو سکاڵاکان دەدرێت و دوای یەکلابوونەوەی سکاڵا و تانەکانیش، ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردن رادەگەیەنرێت، کە ئەوەش قابیلی تانەلێدانە.