فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری زینی وەرتێیان بۆردومانکرد

15/10/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دەوروبەری زینی وەرتێ و چیاکانی ئاسۆس و سەفرەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆردومانکرد.

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند جارێک دەوروبەری زینی وەرتێ و چیاکانی ئاسۆس و سەفرەیان بۆردومان کرد و بەھۆی بۆردومانەکەوە زیان بە ژینگەی ناوچەکە گەیشتووە.


راشیگەیاند، ناوچەکانی بێرمکە و قەڵاتوکان لە بناری قەندیل کەوتوونەتە بەر ھێرشی فڕۆکە جەنگەکانی تورکیا،


وتیشی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە نزمی بە ئاسمانی قەزاکانی رانیە و پشدەر لە سنووری ئیدارەی راپەڕین سوڕانەوە، ئەوەش ترس و دڵڕاوکێی لای ھاوڵاتیانی سنوورەکە دروستکردووە.