گواردیۆلا: عاشقی ڤێراتی بووم

29/09/2021
پیپ گواردیۆلا مانچستەر سیتی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

پیپ گواردیۆلای راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی ، سەرسامی خۆی بە ئاستی مارکۆ ڤێراتی ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان نیشانداو رایگەیاند کە ئەو عاشقی کوڕە ئیتاڵییەکە بووە .

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا دوای کۆتایی ھاتنی یارییەکە گواردیۆلا وتی کە عاشقی ڤێراتی بووەو بە یاریزانێکی سەرسوڕھێنەر ناو برد، ئەمەش بەھۆی ئەوەی ئەو یاریزانە لە ژێر ئەو ھەموو گوشارەدا توانیویەتی تۆپی کۆتایی لای خۆی بھێڵێتەوە و ھێمنی خۆی لەدەست نەدا و پاسی زیاتر بخاتە پشت یاریزانەکانی مان سیتییەوە لە ھێڵی ناوەنددا .


گواردیۆلا وتیشی  ، کە دەزانێت ئەو چی کارەکتەرێکی بەھێزی ھەیە و لەم یارییەشدا جارێکیتر ئەوەی سەلماندووە ھەروەھا دڵخۆشیشە بە گەڕانەوەی لە پێکان .
لە بەشێکی تری وتەکانی گواردیۆلا ئاماژەی بەوەدا کە تیپەکەی لەم یارییەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووەو ھەر وەکو یاریی پێشوویان بەرامبەر چێڵسی و ھەموو شتێکیان کردووە بۆ ئەوەی لەم یارییەشدا سەرکەوتن بەدەست بێنن .


راھێنەرەکەی ما سیتی ئەوەشی خستەڕوو کە کۆنترۆڵ کردنی یاریزانێکی وەکو لیۆنێل مێسی بۆ ماوەی ٩٠ دەقە کارێکی ئەستەمە .