لە عێراق ٤ ھەزار و ٥١٢ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون

13/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

لە عێراق ٤ ھەزار و ٥١٢ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و سێیەم کاروانی عێراقییەکانیش کە لە "ھندستان"ن دەگەڕێندرێنەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤ ھەزار و ٥١٢ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٨ کەسی تریش گیانیان لە دەستدا، کۆی گشتی تووشبووانیش گەیشتووەتە سەروو یەک ملیۆن و ١٣٢ ھەزار کەس، تا ئێستاش نزیکەی ١٦ ھەزار کەس گیانیان لە دەستداوە و ڕێژەی چاکبوونەوەش گەیشتووەتە ٩٠.٩٪ی چاکبووان. 


وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ڕایگەیاند، سێیەم گەشت بۆ ئەو عێراقییانە ڕێکدەخەن کە لە "ھندستان" گیریان خواردووە، ھێڵی ئاسمانی عێراقیش باشترین ڕێکاری تەندروستی دەگرێتەبەر لە کاتی گەشتەکە و گەڕانەوەی ئەو کەسانەش بۆ وڵاتەکە بە پێی ڕێنماییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق دەبێت.