وەزیری پێشمەرگە: لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق ھاتووەتە کایەوە

13/05/2021
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

وەزیری پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان دەڵێت: ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ھاتووەتەوە ئاراوە، جێی بایەخە.

ئەمڕۆ وەزیری پێشمەرگە سەردانی سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگەی کرد لە باشیک و خازر و ڕایگەیاند کە لێکتێگەیشتنی باش لەگەڵ سوپای عێراق ھاتووەتە کایەوە.


شۆڕش ئیسماعیل وتیشی، ھێزی پێشمەرگە لە تەواوی ناوچەکان سەنگەرەکانیان بە ڕووی تیرۆریستان بەھێزە، ئامادەشن ھەمیشە بەرامبەر تیرۆریستان بجەنگن لە پێناو ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و ناوچەکە و پاڵپشتی خۆمانیان بۆ دووپات دەکەینەوە بۆ بەھێزکردنی توانای سەربازی لۆجستی.


وەزیری پێشمەرگە لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە، ئاماژەی بەوەشدا: ئەو لێکتێگەیشتنەی لەگەڵ وەزارەتی بەرگری عێراق ھاتووەتە ئاراوە، جێی بایەخە و ھیوادارن ڕێککەوتنێکی گشتگیر لەو بارەیەوە بکرێت، کە زامنی پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە بێت.