لازیۆ لە دوا ساتەکان لە پارمای بردەوە

13/05/2021
یانەی لازیۆ چامپیۆنس لیگ
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

یانەی لازیۆ سەرکەوتنێکی کوشندەی لەدوا ساتەکانی بەرامبەر بە یانەی پارما تۆمارکرد و لە رێگەیەوە پارێزگاری لە ھیوای سەرکەوتن بۆ چامپیۆنس لیگ کرد.

لە میانی یاریەکانی خولی ئیتاڵیا لازیۆ میوانداری پارمای کردو یارییەکەشی بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر لێ بردەوە.
لازیۆ لە یارییەکە باشتر دەرکەوت و نزیک بوون اەوەی لە رێگەی لویز ئەلبێرتۆ گۆڵی پێشکەوتن بکەن بەلام ستونی گۆڵ بووە رێگر.
لە گێمی دووەم سەرەتا پارما مەترسیدار تر بوو کە سەرەتا تۆپێکیان کێشا بەستونی گۆڵدا.
لەدوا ساتەکانیش لە ھێرشێکی مەترسیدار پارما تۆپێکی کێشا بەستونی گۆڵ بەڵام دوای گەڕانەوەی تۆپەکە لازیۆ ھێرشی برد و لە رێگەی چیرۆ ئیمۆبێلی گۆڵی سەرکەوتنیان پێ تۆمارکرد.