ھەواڵێکی خۆش لە کازمییەوە بۆ مووچە خۆرانی ھەرێم

13/05/2021
مووچە خۆران
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

دوای جەژن وەفدێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

سەردانی بەغداد دەکات، مستەفا کازمیش بەڵێن دەدات لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات، شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ئاشکرایکرد، حکومەتی ھەرێم پابەندبوونی بەرێکەوتنەکەی لەگەڵ حکومەتی عێراق دووپاتکردۆتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێکی رەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نوسراوێکی رەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە، شیروان میرزا وتیشی، رێکەوتنی ھەرێم و عێراق باسی لە رادەستکردنی نەوت نەکردووە بەڵکو باسی لە رادەستکردنی داھاتی فرۆشی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت کردووە و جەختیشیکردەوە لەوەی دوای جەژن وەفدێکی ھونەری حکومەتی ھەرێم بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق، سەردانی بەغداد دەکات، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێن دەدات لەم مانگەدا پشکی ھەرێم رەوانە بکات.