نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار بەرزبۆوە
کوردسات نیوز
نرخی نەوت لە بازارەکانی جیھان بەرزبۆوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت نزیک بۆوە لە ٧٠ دۆلار.
بۆ ماوەی ٨ ھەفتەیە لەسەر یەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان رووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتیش گەیشتۆتە ٦٩ دۆلار و ٣٢ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە زیاتر لە ٦٦ دۆلار مامەڵەی پێوە کراوە، ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئەو نرخەش بەھۆی زۆری خواست لەسەر نەوت و کەمبوونەوەی بەرچاوی ھەناردەی نەوتی خاوی ئەمریکا دەگەرێتەوە.
|