داوا لە ھاوڵاتیان دەکرێت لە رۆژانی جەژنیشدا پابەندی رێکارەکانی تەندروستی بن

13/05/2021
یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

ئەمڕۆ یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانە و داوا لە ھاوڵاتیان دەکرێت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.

لە جەژنی رەمەزاندا لەگەڵ ئەوەی ھاوڵاتیان سەردانی یەکتر و دۆست و خزم و کەسوکار دەکەن، بەڵام پێشتر و لە ئێستاشدا لایەنە پەیوەندیدارەکان داوایان لە ھاوڵاتیان کردووە پابەندی رێکارەکانی تەندروستی بن بەمەبەستی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا.