مانچستەر سیتی بووە پاڵەوانی ئینگلتەرا

12/05/2021
مانچستەر سیتی
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز

بە شسکتەکەی یانەی مانچستەر یونایتد بەرامبەر لیستەر سیتی ، بەشێوەیەکی رەسمی یانەی مانچستەر سیتی بووە پاڵەوانی پرێمەر لیگ و ئینگلتەرا .

مان سیتی پێش کۆتایی ھاتنی خولەکە بە سێ جەولە بە جیاوازی ١٠ خاڵ لە پێش مان یونایتدەوەیە کە نزیکترین رکابەرییەتی .
بەمەش پیپ گواردیۆلا بۆ جاری سێیەم لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا نازناوی خولی ئینگلیزی بۆ سیتیزن لەدەست ھێنا .
ھاوکات مانچستەر سیتیش بۆ جاری حەوتەم لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی ئینگلتەرا .
ئێستا تیپەکەی پیپ گواردیۆلا خۆی بۆ یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگ ئامادە دەکات بەرامبەر چێڵسی کە بڕیارە ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت و دەیانەوێت بۆ جاری یەکەم لە مێژووی خۆیاندا ئەو نازناوەش بەدەست بێنن .