بەریتانیا: چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ نێردە بیانیەکاندا نابێت بە تاوان لەقەڵەم بدرێت
کۆنسوڵخانەی بەریتانیا ڕۆژنامەنوس
فۆتۆ:
کوردسات نیوز
کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە ھەولێر ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە تێدا ڕایانگەیاند ، نیگەرانن بەرامبەر ئەو حوکمەی کە لە دادگای پێداچوونەوە لە ٦ی ئایار بۆ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوس و چالاکوان دەرچوو .
ڕاشیانگەیاند ، ئێمە زۆر نیگەرانین بەرامبەر بارودۆخی دەستگیراوەکان و ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە لەگەڵ پرۆسەی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکە.
ئاماژەیان بەوەشکرد ، ئێمە تووشی سەرسوڕمان بووین کە لە دۆکیومێنتەکانی دادگادا باس لە کۆبوونەوە لەگەڵ قونسڵخانەدا بکرێت، چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ نێردە بیانیەکاندا نابێت بە تاوان لەقەڵەم بدرێت، بۆیە یەریتانیا داوا لە ھەرێمی کوردستان دەکات بە ووردی پابەندی ڕێوشوێنە یاساییەکان و سەروەری یاسا بێت وەک ھەر شوێنێکی تر لە جیھاندا.
|